پێنجشه‌ممه له‌سلێمانی خۆپیشاندان ده‌كرێت
نێردراوە لەلایەن lawand لە February 15 2010 15:41:25

سەرچاوەی هەواڵ : ماڵپەری ئاوینە
به‌دروشمی "رێكه‌وتننامه‌كان له‌سه‌ر حسابی ژیان‌و چاره‌نووسی په‌نابه‌رانی كورد له‌گه‌ڵ ولاَتانی ئه‌وروپا هه‌ڵبوه‌شینه‌وه"، بڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه 25/2/2010 له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان‌و كه‌سوكاریان خۆپیشاندانێك ئه‌نجام بده‌ن.
ده‌شتی جه‌مال، سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق _لقی كوردستان به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "رۆژی پێنج شه‌ممه له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ره به‌زۆر نێردراوه‌كان له‌كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ خۆپیشاندانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین تا چیتر كوردانی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌رنه‌گیرێنه‌وه".
وتیشی "كه‌سوكاری ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه‌ی له‌ڕێگای ژیانی په‌نابه‌ریدا گیانیان له‌ده‌ستدا قه‌ره‌بۆ بكرێنه‌وه‌و خواستی په‌نابه‌ران به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ ژیانێكی ئاسوده‌و خۆشگوزه‌رانی".
هەوڵی درێژکراو
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌سه‌لاَتداران كه‌وتوونه‌ته په‌یمان ئیمزا كردن له‌گه‌ڵ ولاَتانی دانیمارك‌و سوید‌و به‌ریتانیاو نه‌رویج‌و سویسرا‌و فنلاند.. به‌گیانی ئێمه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه سات‌و سه‌ودا‌و بازرگانی ده‌كه‌ن تا به‌زۆر بماننێرنه‌وه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "چه‌ندین جاره داواكاریه‌كانمان به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی گه‌یاندۆته ده‌سه‌لاَت، به‌لاَم تائێستا وه‌لاَم نه‌دراوینه‌ته‌وه بۆیه چیتر چاوه‌ڕوانی وه‌لاَم ناكه‌ین‌و خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
ده‌شتی جه‌مال داواده‌كات كه‌سوكاری په‌نابه‌ر دیپۆرتكراوه‌كان‌و خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و ئینسان دۆستی كوردستان‌و رێكخراوه جه‌ماوه‌ریی‌و پیشه‌یه‌كان له‌گه‌ڵیاندا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بكه‌نه‌وه‌و به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه بكه‌ن.
سەرچاوەی هەواڵ : ماڵپەری ئاوینە